|
شیعر و لێکۆ ڵینه وه
|
لەوەتی شۆفیریی ئەم خەتانە ئەکەم
هێندە خەوم دێ
خەریکە بە شانی باوکێتیما وەرگەڕێم.
ئاوێنە
ئەوەندە چەنە بازیی لەگەڵ پاڵتاوەکەما کردووە
حەز ئەکەم کەسێک
تەماتەیەک بکێشێ بە ژێستی شاعیریما.
لەو کاتەوە جگەرەم تەرک کردووە
دەمم وشکە و
تابلۆی نووسینگەی دوکتۆرەکەم وشکتر...
ئیشی تەوالێتم
لە کورتە شیعرێک سووکتر بووە و
ئامادەم ببمە کارمەندێکی شیکەوە
بە مووچەیەکی کەم...
.
بڕێ لە میوانەکانمان
خەریکە سورپرایزێک
لە ژێرشەواڵەکانیانا بتەقێ و
بە ترسەوە لە سەری دانیشتوون.
وەبزانم تۆش بێزاری:
لێدەین
بڕۆینە دەرەوە
ئەوەتا حەوسەڵەمان
لە مشتمانا بلۆقی کردووە؛
قەرارمان ئەو ریستوورانە
کە هەمیشە هەتیوکە ماسییەک
لە ئەکواریۆمە بۆگەنەکەیەوە
بە درۆکانمان پێئەکەنێ.
.
درەنگان هاتینەوە
قوتووە پپسیی خوێڕیەکان
لە سەر چیمەنی حەوشەکەمان
کۆ ئەکەینەوە،
تۆ سەرقاڵی پاڵتاوەکەم ئەبی و
منیش دەستێک ئەکێشم بە شیعرەکانما.
سنە 20/12/1390
ئەم بابەتە پێشتر لە هەفتە نامەی نیشتمان
ژمارەی ۵ -۳۰/۸/۱۳۸۸ دا بڵاو کراوەتەوە.
تێروانینێک بۆ چەمکی هاوسێیەتی لە ژیانی مەدەنیی مۆدێرندا
مرۆڤ هەر لە سەرەتای مێژووەوه تا ئێستا بە پێی هەست و غەریزەی خۆی بەردەوام هەستی بە مەترسیی تەنیایی و رووبەروو بوونەوەی تاکێتی خۆی لە گەڵ زەمەن و بارودۆخە تایبەتەکانی زەمەن کردووە.لە گەڵ زیاد بوونی پێداویستیە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤدا و لە ژێر کاریگەریی دەروونی خۆی و دروست بوونی یەک لە دوای یەکی ئاڵۆزیەکانی ژیان وەکوو نەمان و رووداوی سروشتی و جەبری فرەچەشنەوە، پێکەوە ژیان و بە کۆمەڵ بوون ڕێگەی بۆ دروست بوونی کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان خۆش کرد. بێ گومان هاوسێیەتی یەکێکە لە ژێرخانە گرنگە کانی جەوهەری کۆمەڵگا و ئەتوانین بڵێین پاش دروست بوونی خانەوادە کۆنترین نیشانەی پێکەوەژیانی مرۆڤەکانە. هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی هاوسێیەتی وەکوو جۆرێک پەیوەندیی کۆمەڵایەتی هاوکات کۆمەڵێک بەها و کولتووری تایبەت بە چۆنیەتی هاوسێیەتی وەکوو رێز گرتن لە یەکتر و تێکەڵ بوون بە یەکتر،هەروەها کۆمەڵێک کرداری نەرێنی وەکوو دەست درێژی کردن و ژێر پێ خستنی بنەماکانی پێکەوەژیان خۆیان نیشان دا.
بە درێژایی مێژوو جیالە هۆکاری سروشتی دەروونی مرۆڤ، وردە وردە هۆکارە عەقڵانیەکانی مرۆڤ بوونەتە هۆی زەقبوونی هاوسێیەتی وەکوو ئەتنیکێکی مەدەنی لە کۆمەڵگادا. لە راستیدا هاوسێیەتی چەمکی هەرە گرنگی مەدەنیەتی مرۆڤە،بەم واتایە کە نەبوونی هاوسێیەتی خاڵی وێرانبوونی مەدەنیەت و شێوە ژیان کراوەکانی ژیانی مرۆڤە، چ لە باری روخساری فیزیکی شارستانیەتی مرۆڤ و چ لە باری سیمای فیکریی گەشەکردووی شارستانیەتی مرۆڤەوە بێت.ئێستا و پێش لە بە مۆدێرن بوونی کۆمەڵگا مۆدێرنەکان،هاوسێیەتی رۆڵێکی کارای لە بۆ پێشەوەچوونی مەدەنیەتی مرۆڤدا بووە، هاوسێیەتی لە نەفسی کۆمەڵگادا خاڵی وەچەرخانی مەدەنیەتی داخراوە بۆ مەدەنیەتی روو لە گەشە و دینامیکی. بێ گومان واتای هاوسێیەتی واتایەکی چوارچێوەداری مێژوویی نیە و ناتوانین پێناسەیەکی هەتاهەتایی لێبکەین. واتە بە پێی زەمەن و کولتووری کۆمەڵگا و مەدەنیەتی ناسەقامگیر نە تەنیا واتای هاوسێیەتی ئەگۆردرێ ، بەڵکوو لە نەفسی خۆیا تووشی گۆرانی وجوودی ئەبێ بۆ دووبارە پێشکەش کردنەوەی خۆی بە روخساری نوێترەوە.
نمایش ۴/۱/۱۳۹۱
...
هیچی ئەم موبلانه له دایکم ناچێ و
کاتی مەنجەڵەکان بە باوێشکەوە ئەچێ.
رەنگە تاسەمان بە لیوانێ ئەشکێنین و
بیانوو لە ژوورەکەمان ئەگرین؛
ئەوەتا ئیشی شەوێ لەو پەڕی تەختێکەوە
بۆ مەدرەسە ئەچێ و
باوکیشی لیوانێکی خاڵی لە خۆی ئەپرسێ.
•
لە ناوەڕاستی جگەرەیەکا
بیرم کەوتەوە
ئەم ماڵە خاولییەک بووە
باوکم بە زەحمەت کردوویەتە:
موبل و قاوە
تا رۆژنامە بخوێنێتەوەو
دواتر لە پۆرترەیەکا
لە پەنای گوڵدانێکی بێفەلسەفەوە
پێمان بکەنێ.
•
کوڕێک لە بەر هۆتێلێکا لە شەرمی دابەزی و
بە یەک شەو بوو بە پیاو.
بەزیاد نەبێ
دایەگەورەم هەرچی ژاکەتی چنی
بوو بە کڵاو و
بەفرێک نەباری بە سەرما.
بە جانتایەکەوە لامان لە چۆلەکەکان نەکردەوە
بۆیە بەشی بەیانیان نەکرد.
باوکم بە ڕقەوە بە بەردێکەوە نووسی
نەمزانی دواتر دڵم ئەشکێ.
مامۆستاکەمان گوێزی بۆمان ئەشکاند و
ئێمە قژە سپیەکانیمان ئەژمارد.
•
بابە گیان زۆرم بیر کردووی
ئێستا شاعیرێکم
هێندەی گیرفانی پاڵتاوەکەت خاڵی و
نوقڵێک نیە پێی بخەوم.
۱۵/۱۰/۱۳۸۸
نمایش
۷/۱۱/۱۳۹۰
شارێ لە چاوا پڕ لە سوور و
چۆن؟!
کۆترەکان
بە سەر پیاسەی ئەلکولییەکا
ئێوارە ئەبەنەوە ئەوپەڕی چۆڵەوانی.
رێبوارێ قەرزارە بە بووتیکەکان و
سەری داخستووە بە سەر خۆیا.
مناڵەکان سەرقاڵی چەرخ و فەلەکن و
پیرە مێردێ
نەسیحەتەکانی ماوەتەوە بە سەر دەستیەوە.
درەنگان
کوێرێ بە سەر بەزەییا ئەچێ و
گۆچان ئەکا بە پیاسەمانا.
کچێ شەوانە ئەچێ بە جلی پیاوەتیما و
نەخۆشە.
□
نوقتە لە بەر پێما دامەنێن
چۆڕێک پشوو بکەنە لیوانەکەمەوە
بالە پیاوەتیتان دابەزم و
تفێ بە هەرچی ئاوێنەدا
ئاسوودە بم.
بیرم بخەنەوە
بەیانیان کە شاعیر نیم
لیستی قەرزەکانتان
لە سادەییم دەر بێنم،
پارەی قاوە و خۆزگاکانم بسێنمەوە لێتان و
بۆ هەمیشە ئەم گۆڕە بگۆڕم.
6/2/1387
نمایش
22/9/1390
سیرک لە ڕۆژهەڵاتدا
سیرک دیاردهیهکی گونجاو و مودێڕنه که بۆ سهرگهرمی و کهڵک وهرگرتن له کاتی پشوودان بۆته پێکهاتهیهکی رۆژانه له ژیانی مرۆڤی مودێڕندا. لهگهڵ رهخسانی خودی پشوودان و ههست به پێویستیی سهرگهرمی، بهردهوام له فۆرم و شێوازی نوێتردا بهرههم دێتهوه. گهرچی مێژووی سیرک زۆر کۆنه بهڵام له راستیدا ئهگهر شرۆڤهی چهند سهدهی پێش ئێستا بکهین ئهبینین سیرک به حاڵهتی ئێستا نهبووه، سیرک دیاردهیهکی بهربڵاوی کۆمهڵایهتی نهبووه، بهڵکوو کۆمهڵێک کاری سهرسوڕهێنهر و کومێدی بووه که له کۆنترۆڵی روخسارێکی مەدەنی سهر کرده و سهنتهرهکانی دهسهڵاتدا بووه، ههموو پاشا و حاکمێک ستافێکی به شێوهی سیرک بۆ خۆی دابین کردووه. لهگهڵ پرۆسهی مۆدێڕندا سیرک روخسارێکی مەدەنی گرتە خۆی، تا رادهیهک دواتر بووه کهناڵێکی ئابووری بههێز و ههمیشهیی. ههروهها جێ کهوتنی سیرک وهکوو ئیمکانێکی پۆزهتیڤی مهدهنی له ژیانی مرۆڤی وڵاتانی مۆدێڕندا بووه هۆی پێکهاتنی سهدان و بگره ههزاران سیرک.
دیاره چهندین دیاردهی هاوچهشنی سیرک له کۆمهڵگایهی مۆدێڕندا ههیه که ئهتوانێ بکهوێته بهر باس و لێکۆڵینهوه، بهڵام لێرهدا بهتایبهت سیرک ههڵئەبژێرین که بتوانین بگهین به چهمکێکی گهورهتر به ههڵسهنگاندنێکی جیاوازهوه. دابین بوونی کاتی پشوو بۆشاییهکی بۆ مرۆڤی ئهکتیڤ دروست نهکرد، به پێچهوانهوه بووه ههلێک بۆ وهرگهرخستنی تازهگهری له رێگای ئهزموونگهرییهوه. بهو پێیه لهگهڵ پهرهسهندنی کاتی پشوودان میکانیزمی کهڵک وهرگرتن لهو کاته به پێی رادهی داهێنانی مرۆڤ بهربڵاوتر بووه، بگره جار جارێکیش دیاردهیهکی نوێ له چوارچێوهی پڕۆگرامێکدا پێشکهش ئهکرێ. لێرهوه پێویسته بابهتی سیرک ببهینه روانینێکی قووڵترهوه تاکوو دواتر له ئاراستهیهکی گشتیبێژانه که کاتێکی زۆرتری پێویسته نزیک نهبینهوه. کەوابوو ئایا روانین بۆ سیرک وهکوو سهرگهرمییهک نهک زیاتر، روانینێکی ئاسانگیرانه نییه؟ ئایا سیرک ئهتوانێ بینهر و بهرانبهرهکهی بباتهوه سهرچاوهیهکی فهلسهفی؟ ئایا ئهکرێ له دوو تۆیی سیرکهوه بهراوردێکی یهکسان بۆ کۆمهڵگای ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا بکهین؟ له ههموو گرینگتر هۆی غیابی دیاردهیهکی وهکوو سیرک به شێوه راستهقینهکهی له ڕۆژههڵاتدا چییه؟
سێ شیعر
1.
بێخەیاڵ بن
ئەم هەوایە هێندە کەرە
سواری تاکسی بم و
لە یادگاریەکان داکەوم.
بیرم بە سەر تەوالێتەوە ئەکرد
ئەبوایە باڵام
لەم عومرا خەرج نەکردایەت
ئەوەتا مناڵیم بە خاکەوە پیسە و
چەند ساڵیەتی.
ئەکرێ بڵێن
باڵاتان چەندە بەرزە؟
□
سەرم خۆشە
ئەگەرچی کچێ بەم لاپەڕەیەدا
پڕاوپڕ تاڵم؛
ئەو لە شەوێکا باڵق بووە
خۆمانیش بیرمان نایەتەوە.
□
لێم گەڕێن
خەونە کانمان لە خولی کۆتاییدان،
ئێرە مردنی تێدا نەماوە
چرا سەوزه
فەرموون ون بن.
2.
هاوسێکەمان*
ئەو هەمووە بەنزینەی بە فیڕۆدا
نەیتوانی دەسنوێژەکەی نەخاتە ژێر تەختەکەیەوە.
زۆر شەرمم لە باوکمە...*
3.
کاتی خۆی
ئەکرا تۆزێ
جانتا شڕەکەی مەدرەسەتم گاڵتە بکردایەت
کە ئاوا فەخرم پێ نەفرۆشی.
*شیعری یەکەمم لە ساڵی 87 دا و شیعری دووەم و سێەمم لە ساڵی 85 دا نووسیوە.
...
ئەم رۆژانە
قاڵیەکەم پڕە لە گرد و
مردن هێواش ئەچێ.
حاڵم لە کڵاوەکەماشڕە و
هیچ تاکسیەک لە بەر پووچیما ناوەستێ.
خوایە
بەم چەکانەوە
بەرگەی ئوتووبانە دێرەکان ناگرم،
ئەوەتا
حیسابەکەم بە دوامەوە تەقەم لێئەکا.
ئەم هەوایە هێندە گورگە
گاز لە پشووم ئەگرێ
ژنەکەشم دانەدانەی بەفرەکان
تادوایین تاڵی قژی ئەمرێ.
یان
ژیانم هێندە ئاڵتوونیە
وەکوو کارمەندێکی گەمژە
هەموو بەیانیەک هەر بەیانیە.
□
سەیرکەن
مەلافەی ژێر بیرەوەریەکان
لۆچ کەوتووین و
دونیا لە جوگرافیای شیعرەکانا ئوتوو ئەکەین،
کەچی
پانتۆڵێ پرین لەژان و
جادەکانمان کردۆتە ژێر خۆمان.
ئێرە تابلۆیەکی تێگزاسیە
گالێسکەی خەیاڵمان
چەرخی بەسەر بڤەوە شکاندووە.
٧/11/1389
نمایش
14/6/1390
ئەمەوێ
دەورێک ئەم هەتاوە شل بکەمەوە و
لەمە زیاتر
پشتم لە ژێر قیامەتا نەشکێ،
هێندە دەسماڵی جورئەتم بکێشم
تا خەونەکانم سپی ئەبنەوە.
دابەزن
ئەم جارە کۆڵنجم بە تۆپیش ناتەقێ
دڵم لە دەستم تەنگە و
لە دۆعاکانی دایکم وەیلانترم.
ئەوەتا
بە نامەردیشەوە ڕەحمەت نابارێ
بڕۆن سماتەی چارەنووستان بکێشن
بۆچی بە خاکەنازەوە لە ئاخرمەوە وەستاون؟
نمایش۱۴/۵/۱۳۹۰
...
هێواش خانم
جلەکانم هێندەی ئەم شارە بێ خانەم...
چرایەک بە سەر مێزەوە
بە درەنگانم پێمەکەنە.
هەرچۆنێک بێ قەرزاری
چ بە سەر تەختەکەتەوە
لە دەفتەری شاعیرێکی ڕمووزنا بمبەسی
چ شووشەیەک
لە ناوەڕاستی هاوینا
بە دەردی خۆمانەوە داکەوین.
مەترسە
ئەمشەو بەرگەی هەزارشیعر ئەگرێ
بەیانی ئەم دەفتەرە هێندە پڕه لە گرد
سێو ئەبارێ!
بڕواناکەی؟ لاپەڕەیەکی سپی دانێ
نەوەک فشەکەرێ
هاتبێتە خەوت.
□
سینەما سێبەری خستۆتە سەر کارمەندێ و
قارەمانەکان پێیئەکەنن.
دوکتۆرێ هێندە ددانی کێشاوە
ماڵەکەی پڕە لە تابلۆی شقارتە فرۆش و پیرەژن.
هاوسێکان بە تاکسیشەوە
لە ڕۆژنامەی بەیانی جێماون و
وێستگەکان بێهوودەن.
دایکم کەوچکەکانی ئەژمێرێ و
ئێمەش نیوەمان خەوتووین.
سوێند ئەخۆم
لێرەدا ئەوەندە ژیان خۆشە
باوکم شەکرەی گرتووە.
□
پاسەکان خاترەیان بەشی هیچ ناکات
رەنگە ببمە هاوسەندەڵیت و
نەزانی
کەمتر فشەکەرم
بەس بۆ بێتاقەتی
تۆزێ شاعیرم.
٥/٧/١٣٨٨
بۆنخۆشی و ئیرۆسیهتی کاڵایی
له کاتێکدا تێگهییشتنهکانمان زیاتر له خۆمان
سهبارەت به جیهان قسهمان له گهڵ ئهکهن،
روانینی وردبینانه له کولتووریش زیاتر له خودی
کولتوور سهبارەت به جیهان قسه ئهکات.
تێری ئیگڵتۆن
ئۆدکۆلۆن،عهتر،ئیسپرای و...ئهمانه و چهندین نموونهی دیکه کاڵاگهلێکن له ژیانی ڕۆژانهی ههموو کهسیکا و به گشتی له ههمووکۆمهڵگایهکا به ڕێژەیهکی خواروبان به کاردێن وڕاستهخۆوناڕاستهوخۆ بوونهته بهشێک له چۆنیهتیی ژیانی مرۆڤ.بهکارهێنان و بهکارنههێنانی کاڵایهکی بۆنخۆش چ له شوێنێکی فهرمی چ له شوێنێکی نافهرمیدا به پێی سروشتی مرۆڤ که له ژێرکاریگهریی هۆکاری دەروونی و دەوروبهریدایه دەرەنجامی یەکسانی لێناکەوێتەوە،ئەگەر دوورنەچین جگە لە باری کولتووری بۆتە شوناسێکی مەدەنیش.بێگومان له دونیای ئەمڕۆدا که هەموو شتێکی مرۆڤ،تەنانەت هەست و ئاواتەکانیشی بوونەتە بەرهەمی مارکێتی یان لانیکەم بەرهەمێکی مارکێتی نوێنەرایەتیی چەمکێکی ژیانی مرۆڤ ئەکات،کاڵای بۆنخۆشیش لەم حاڵەتە دوور نیه.لە عەتر فرۆشی و مارکێتی تایبەت به کاڵا بۆنخۆشەکان و به گشتی مارکێت و شوێنه شیکترەکاندا قسەکردنی ڕاستەوخۆ له سەر هەست وئاواتەکانیشی بوونەتە بەرهەمی مارکێتی یان لانیکەم بەرهەمێکی مارکێتی نوێنەرایەتی چەمکێکی ژیانی مرۆڤ ئەکات،کاڵای بۆنخۆشیش لەم حاڵەتە دوورنیە.له عەتر فرۆشی و مارکێتی تایبەت به کاڵا بۆنخۆشەکان بەگشتی له مارکێت و شوێنەشیکترەکاندا قسەکردنی ڕاستەوخۆ له سەر هەست و ویستنی شتی دڵخواز شتێکی نامۆ و نائاسایی نیە.جیالەوە کاڵاکان به دیدێکی کارکردییەوە لە مارکێتەکان دادەنرێن،کڕین ئەمرێکی دەروونیە کە ناوبەرایەتی کۆمەڵێک نیشانەی غەریزی و کولتووری ئەکات بۆبە پراکتیک کردنیان.با به هەڵەدانەچین مەبەست لێپێچینەوە و بەدگومانی لە ژیانی مارکێتی و بەکارهێنەرانەی مرۆڤ نیە،بە پێچەوانەوە مرۆڤ نابێتە کۆیلەی دەستکردو بەرهەمە بە کولتوور کراوەکانی خۆی،هەموو شتێک و ناوبەناو کاڵاکانیش کۆمەڵێک ئوبژەن کە هەرکامیانلە ڕێگەی کارکردیانەوە نوێنەرایەتی مەزاجی بە کارهێنەرێک ئەکەن،ئیتر چ گۆڤارێکی کرێکاری یان فیمینیستی،چ پۆستێرێکی هەڵبژاردن و چ ئۆدکلۆن یان ژاکەتێک بێت.لە ڕاستیدا ئەمە فێڵێک نییە مرۆڤ لە خۆی کردبێ،بەڵکوو هەر دیاردەیەک کە بە جۆرێ پەیوەندیی بە مرۆڤەوە بێت کارتێکی یارییە بە دەستی مرۆڤەوە،تەنانەت ئەگەر کونبوونی ئەتمۆسفێری زەویش بوبێت.هەروەها هەموو کاڵایەک کە دواتر ئەبنە سەمبولێکی کولتووری لە پڕۆسەیەکی بەکارهێنەرانەدائەکەونە خزمەتی هەست بە پێداویستی کردنی مرۆڤەوە.بۆ راستکردنەوەی ئەم بابەتە و رێگرتن لە دوگمێکی زەینی پێویستە بڵێین لە ئاستێکی بەربڵاودا میکانیزمی گونجاو لە ڕێگای فرەڕەهەندییەوە بۆ ڕێگەنەدان بە یەکدەستبوون وتاک سەنتەری دانراوە،بە ڕادەیەک کە تەنانەت بە زمانێکی ڕێژەییەوە ئەتوانین ئەو میکانیزمە بەشێکی سروشتی و غەریزی مرۆڤە.بۆنموونە هەموو کەسێ کاڵای بۆنخۆش بەکاردێنێت بەڵام هەمووکەسێک بۆنێکی دیاری کراوی بەدڵ نیە،هەمووان لەڕووی پێداویستی و دڵنیابوون لە چارە نووسیان ئەکەونە ناو سیستەمی پەروەردەوە کەچی هەموان لقی کشتوکاڵ هەڵنابژێرن.
سەلاحەدین محەمەدی
۲۲/۱۱/۱۳۸۸
نمایش۱۵/۳/۱۳۹۰
گۆرانییهک له سهرمایه.
چیتر وریای خٶم نابم
ئهوهتا ههرچی دهست ئهکێشم به قژما
ههورهکان ئاڵٶزتر ئهبن
تا ساڵێکیتر قهرزارم بکهن و
پڕی ئهم باڵکونه منهت بکهن به سهرما.
۲۵/۴/۸۶نمایش۱۹/۲/۹۰
مناڵێ تا ئه و په ڕی دنیا
باوک بم
گوێم پڕه له پووچی و
باکم له ئێواره ش نیه .
پلانی ئه م هه فته گۆڕاوه
مه گه ر ئو تووبوو سێک به کاموا بچنیبا خهونی خێرا ببینن.
تۆزێ با بکهنه نیگهرانیتانهوهو
بوتڵێک ئاو به ماندووییتانا.
لانیکهم زیپی ئهم نیوهڕۆیه
تا نیوهی ئاواتهکان بکهنهوهو
کونی خاترهتان داپۆشن.
باوکم هێنده فووی له کهیکهکهی کرد
بووه باڵۆن و به سهر چارهنووسماناتهقی.
منیش ماوهیهکه خهیاڵم چهور بووهو
به ژنێک و چهند مناڵهوه ئهخلیسکێم.
۸/۲/۹۰
حه یف تریش
چه تره که ی
به ده ست بارانه وه گیری خواردووه.
بڕوا بکه
زه وی گرد نیه و
پێت ناگاته هیچ گۆ شه یه ک
به س
ئازادی له ژووره که تا
مه لافه بشێوێنی ،
رۆ ژنامه نه خوێنیته وه و
بمری
تا بێکار نه بی